زەکەریا عەبدوڵڵا

بەو بەو بەو باوانم

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: دایە
شێوەزار: سۆرانی
366
بەو بەو بەو باوانم بیبیلەی دوو چاوانم
بێ شەرم کچۆڵە چۆپی ڕۆحی ڕەوانم
ئارەقی وەک شیلە دێ لە سینە و مەمیلە
مەنازە نەرمیلە هەر وەک تازە چەمیلە
چۆپی گەر بۆ تۆ بێ تانەم ئاگات لە خۆ بێ
گەر بڕوانی لە من نیگات لە ئەمبەر بۆ بێ
بەو بەو بەو باوانم بیبیلەی دوو چاوانم
بێ شەرم کچۆڵە چۆپی ڕۆحی ڕەوانم

تۆ لە دوور دەڕوانی شل شل چەند میهرەبانی
شیرینە زمانی هەر وەک کچی سلەیمانی
دێ لە هات و چۆیە دڵی خۆش دەوێت بۆیە
دڵم هەر هی تۆیە کیژی شارەکەی کۆیە
بەو بەو بەو باوانم بیبیلەی دوو چاوانم
بێ شەرم کچۆڵە چۆپی ڕۆحی ڕەوانم

جوانە وەکوو بووکێ وا تازە هەڵدەترووکێ
پێهەڵدێ بە نووکێ هەر وەک کچی کەرکووکێ
لە سینە و بەرۆکێ دەمهێنێتە سەر چۆکێ
کچکا دەڤەرا من ل زاخۆ یا دهۆکێ

ئەلبومی دایە ساڵی ٢٠٠١
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: سەرکەوت ڕەسول