بمێنە لە دوور یارا، جوانەکەم نەمامی باڵات
لادە ئەگریجە لە ڕووت، گیانەکەم دەم خەمە سەر گۆنات
هەی یاری نازار دەردت لە من
پێم مەدە ئازار دەردت لە من
بە چاوی خومار دەردت لە من
بەسیە بێ مەیلی گیانا، تۆ بزانە حاڵی زارم
لە بێ مەیلی تۆ هاوار، خوێن دڵ و دەروون زووخاوم
هەی یاری نازار دەردت لە من
پێم مەدە ئازار دەردت لە من
بە چاوی خومار دەردت لە من
ئەر مەیلت نەبێ قوربان، بێ تۆ ژینم ناوێ کاتێ
یا خوا بە بێ مەیلی تۆ، یارەکەم نەمێنم ساتێ
هەی یاری نازار دەردت لە من
پێم مەدە ئازار دەردت لە من
بە چاوی خومار دەردت لە من