کیژان ئیبراهیم

ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە

بە دەنگی: کیژان ئیبراهیم
شێوەزار: سۆرانی
464
بە دەستی خۆت کە جامت خستە سەر لێوت غەشیمانە
ئەگەر زەهریشی تێدا بوو، گوناهی خۆتە بیزانە
هەڵە یا خود گوناهت کرد، لە کاتێکا کە بێهۆشی
سزا و تاڵاوی هەرچی بوو، ئەبێ وەک بادە بینۆشی
ئەگەر پیاویت و ئەیزانیت کە وا ئۆباڵی کردارت
لە ئەستۆی وردی خۆتایە ئیتر بێسوودە هاوارت

سێو پێگەیی نەهاتی گیانە کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی گیانە وادەی ڕۆح کێشان وەرە

بەهار مانگی نیسانە گیانە چونکە وەعدەی گوڵانە
بۆنی گوڵ و گوڵخونچە هاوار چریکەی بولبولانە

ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە گیانا کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
بە دەم جنێوم دەداتێ بمرم بە چاو پێم ئەڵێ وەرە
جەرگم هەمووی لەت لەتە بمرم برینداری خەنجەرە