نەجمەدین غوڵامی

وا ئەمجارەش گەڕامەوە

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
232
لە تەک ترس و دڵەڕاوکێی درەختێکدا دەبمە هاوڕێ
بۆ هەر تاوێ خوێن ببارێ دڵم لێتان دانابڕێ
ڕێم هەر لە ڕێی کوردستانە و شانم بەردی دامەنی گوڵ
هەناسەم بای کوێستانانە و سروەم هەر وەک بەیان بە کوڵ
وا ئەمجارەش گەڕامەوە پەیامەکەم بەیان ئەکەم
سرودێکم هەزار خەمی وڵاتەکەم نیشان ئەدەم

لە تەک زامی پیرە زامی پیرە دایکێ دەچمە برژان
لە تەک خوڕەی پڕ گریانی مناڵێکدا دەچمە سووتان
لەگەڵ ئەودا پەیامی خۆر هانای شەهید ئەگەیەنم
لەگەڵ ئەمدا بانگی ویژدان شۆڕشی نان ئەگەیەنم
وا ئەمجارەش گەڕامەوە پەیامەکەم بەیان ئەکەم
سرودێکم هەزار خەمی وڵاتەکەم نیشان ئەدەم

بەڵێ گەلۆ لەگەڵتانا لە سەنگەری ڕەقیبانم
لە خەمتانا منیش خومی خاسە خومی ڕەشپۆشانم
لە تەک زەردەی خۆرنشینا کەس و کارم لەگەڵتانم
لە تەک مەرگی کچی ئاونگ بە تیشکی خۆر لەگەڵتانم
وا ئەمجارەش گەڕامەوە پەیامەکەم بەیان ئەکەم
سرودێکم هەزار خەمی وڵاتەکەم نیشان ئەدەم

وا ئەمجارەش گەڕامەوە باز پەیامێ هەڵئەفڕێنم

دەبمە پردی نێوان دوو زێ کەژی غەمتان دەهاژێنم
دەتۆش ئەی خاک دەسم دامێن هەر سروەیەک بە ڕۆحم بە
خۆم غوڵامی ئاو و خاکت دەسا ئاهێ بە ڕۆحم بە
وا ئەمجارەش گەڕامەوە پەیامەکەم بەیان ئەکەم
سرودێکم هەزار خەمی وڵاتەکەم نیشان ئەدەم