لەسەروی قامەتی یار، عەتر و عەبیر دەباریدڵانی خستە لەرزە، لەرەی مەمکی هەناریمەست مەست بە نیمنیگاوە، دوو نێرگسی خوماریبە خەندە زوڵفی لادا، لەسەر عوزار و زاریدونیا بە ئیتیزاری، شیرین تەشی دەڕێسێهاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیانتەشی وەکو دڵی من، لە دەستی ئەو دەلەرزیچەند جوان و دڵڕفێنە، ئافتاب و تەور و تەرزیکاتێ کە بۆ سەر ئاوێ، زولفی لە سەرووی بەرزیکە شەو بەیانی بەردا، گوڵ و وەنەوشە باریدونیا بە ئیتیزاری، شیرین تەشی دەڕێسێهاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیانپەنجەی بە چەشنی شمشاڵ، دوو دەستی پڕ لە خرخاڵڕوومەت سپی، دوو لێو ئاڵ، پەرچەم سیاهـ بوو چاو کاڵوەک ڕەنگی نەخشی مانی، باڵا و کوڵم و خەت و خاڵسەڵای لە عاشقان دا، باغی گوڵ و هەناریدونیا بە ئیتیزاری، شیرین تەشی دەڕێسێهاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان