فواد یارە

ئەی خودا لەو ئاگر بارانە

بە دەنگی: فواد یارە
شێوەزار: سۆرانی
408
تا بە کەی قوربان بناڵم وە بە ئێش و دەردەوە
دەست لە ئەژنۆ و قوڕبەسەر دایم بە ئاهی سەردەوە
ڕۆژی ئەوەڵ بوو کە زانیم من دەبێ دێوانە بم
عاشقی تۆ نەوعی مەجنوون وا بە کێو و هەردەوە

قوربانت بم بای شەماڵی
وا بکەی ئەو هەورەی ڕاماڵی
وا بکەی ئاو دا وردەخاڵی
ئەی خودا لەو ئاگر بارانە بارانە بارانە
یار بە بێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە یار جوانە

کوڕە هەتیم لە دڵم مەگرە غەمێ
منداڵم تازە دەگەمێ
گەورە بم ماچت دەدەمێ
ئەی خودا لەو ئاگر بارانە بارانە بارانە
یار بە بێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە یار جوانە