کوردستان گەر تۆ نەبی گیان و ژینم بۆ چییە
دیمەنی ڕوخساری تۆم بێ تاجی شاهیم بۆ چییە
کوردستان گەر تۆ نەبی هۆی هۆی هۆی
تەیرێکم بێ ئاسمان هۆی هۆی هۆی
کوردستان گەرد و تۆزانت سورمە بۆ چاوانمە*
دڕک و داڵی شاخەکانت سۆسەن و ڕەیحانمە*
هۆی هۆی هۆی هۆی هۆی هۆی بریندارم
هۆی بریندارم هۆی بریندارم هۆی بریندارم
کوردستان گەر تۆ نەبی گیان و ژینم بۆ چییە
دیمەنی ڕوخساری تۆم بێ تاجی شاهیم بۆ چییە
کوردستان گەر تۆ نەبی هۆی هۆی هۆی
تەیرێکم بێ ئاسمان هۆی هۆی هۆی
کوردستان ئەی خاکی زێڕین قیبلەگاهی عاشقان
دەنگی شمشاڵی شوانت* ئاوازی* عیشق و ژیان
هۆی هۆی هۆی هۆی هۆی هۆی بریندارم
هۆی بریندارم هۆی بریندارم هۆی بریندارم
*= لە چەند بەشی ئەم گۆرانییە دڵنیا نین و بە پێی دەقەکە وشەمان بۆی هەڵبژاردووە.