حەسەن زیرەک

هەر وایە هەر وایە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ
شێوەزار: سۆرانی
342
ئەرێ یا سوڵتان هاوار ئەی وەی ماڵ بە بەرزەوە
ئەرێ یا سوڵتان هاوار قوربان ماڵ بە بەرزەوە
مەڕۆ بەدکارمان بمرن جوانێ گیان بە دەم لەرزەوە
ئەرێ بەدکارمان بمرن جوانێ بە دەم لەرزەوە
هەر وایە هەر وایە ڕووی پەنجەرەی لە بایە
هەر وایە هەر وایە پەنجەرەی بەرەو بایە
یارم چووەتە سەرفەرێ و بیپارێزی خودایە
یارم چووەتە بۆ سەیران ئاگات لێی بێ خودایە

ئەرێ ئەو ماڵەی هەمە جوانێ نەزری ئەڵڵا بێ
ئەرێ ئەو ماڵەی هەمە ئەی وەی نەزری ئەڵڵا بێ
وەرە بە شەرت کۆچەکەت هاوار بەرەو دوا بێ
ئەرێ بە شەرت کۆچەکەت خانم گیان بەرەو دوا بێ
هەر وایە هەر وایە ڕووی پەنجەرەی لە بایە
یارم دەچێتە سەیران ئاگات لێی بێ خودایە
یارم دەچێ بۆ سەفەر بیپاڕێزە خودایە

ئەرێ دەمەکەت هەنگوێن ئەی وەی لە کووزووی شیندا
ئەرێ دەمەکەت هەنگوێن خانم گیان لە کووزووی شیندا
ئەرێ ناردمە خوازبێنی بمرم لێم چوون بە قیندا
ئەرێ ناردمە خوازبێنی باوان لێم چوون بە قیندا
هەر وایە هەر وایە خاڵێک لەسەر گۆنایە
هەر وایە هەر وایە پەنجەرەی ڕووی لە بایە
یارم دەچێتە سەفەر بیپارێزە خودایە
یارم دەچێتە سەیران ئاگات لێی بێ خودایە

ئەرێ هەرکەسێ نەیبێ ئەی وەی دوو دۆست و یارێ
ئەرێ هەرکەسێ نەیبێ کاڵێ گیان دوو دۆست و یارێ
ئەرێ سەر بگرێتە قوڕ دە وەرە سوبح و ئێوارێ
ئەرێ سەر بگرێ لە قوڕ جوانێ گیان سوبح و ئێوارێ
هەر وایە هەر وایە خاڵێک لەسەر گۆنایە
هەر وایە وەی هەر وایە خاڵێ لەسەر گۆنایە
یارم دەچێتە سەیران بیپارێزە خودایە
یارم دەچێتە غەریبی ئاگات لێی بێ خودایە

مانگی یەک شەو بۆیە دایم زیاد دەکا و ئەشنێتەوە
تا جوان خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە
تا دەگاتە چاردەهۆم شەو تێدەگات ناگا بە تۆ
جا لە داخا وردەوردە کەم ئەکا و ئەتوێتەوە