حەسەن زیرەک

بەهاران خۆشە زمزیران

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ
شێوەزار: سۆرانی
491
بەهاران خۆشە زمزیران
لە خڕێ و دۆڵێ دەس بە گیران
تێکەڵ بوون دۆست و دەزگیران
ئەی یار ئەی یار بۆچ رۆی یارم
بێ وی تاریکە ڕۆژگارم
ئەر یار ئەی یار ڕۆیی یارم
بێ وی زیندانیم زینهارم

بەهار خۆشە شاری سەردەشت
بچیە شاخی بچی بۆ گەشت
کوڵمەی جوانت سێوی بەهەشت
ئەی یار ئەی یار بۆچ ڕۆیی یارم
ئەڵڵا چەندە گوناهبارم
ئەی یار ئەی یار بۆچ ڕۆیی یارم
بێ وی تاریکە ڕۆژگارم

بەهار خۆشە شاری شنۆ
کوڵمت جوان وەک گوڵی لیمۆ
شۆخ و شەنگ و مەڕۆ چاوهەڵۆ
شۆخ و شەنگی تۆ چاوهەڵۆ
ئەی یار ئەی یار ڕۆیی یارم
بێ وی زیندانیم زینهارم
ئەر یار ئەی یار ڕۆیی یارم
بێ وەی تاریکە ڕۆژگارم