حەسەن زیرەک

هۆ لەیلی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ
شێوەزار: سۆرانی
537
نەخۆش و دەردەدارم هۆ لەیلی
بۆ باڵات بێقەرارم هۆ لەیلی
ڕوحمی خێرت بێ لێوئاڵ هۆ لەیلی
ڕەنگزەرد و لێو بەبارم هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی
چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی
دەرحەق بە من بێمەیلی بۆچ بێمەیلی

چاوت ئەستێرەی شوانان هۆ لەیلی
هەڵدێ هەموو بەیانان هۆ لەیلی
دەدا لە کووچە و کۆڵان هۆ لەیلی
باش دەردەکەوێ جوانان هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی
چاو ئەستێرەی سیوەیلی سیوەیلی
دەرحەق بە من بێمەیلی بۆچ بێمەیلی

نارنج و لیمۆ و پرتەقاڵ هۆ لەیلی
لۆمەم دەکەن کوڕ و کاڵ هۆ لەیلی
ئەستێرەی لە ئاسمانم هۆ لەیلی
لە یاری خۆم بوون بە خاڵ هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی
چاو ئەستێرەی سیوەیلی سیوەیلی
دەرحەق بە من بێمەیلی بۆچ بێمەیلی

نەخۆشم کچێ دەرمانی هۆ لەیلی
بە ملوێنێ هەرزانی هۆ لەیلی
بۆچی ڕەنگی زەرد کردووی هۆ لەیلی
هەی گولە ماڵی وێران بی هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی
چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی
دەرحەق بە من بێمەیلی بۆچ بێمەیلی

چاوت ئەستێرەی شەوێ هۆ لەیلی
کوڵمەت دەندووکی کەوێ هۆ لەیلی
باسکم وە ژوور سەری دە هۆ لەیلی
مەرگم وە پێشت کەوێ هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی
چاو ئەستێرەی سیوەیلی سیوەیلی
دەرحەق بە من بێمەیلی بۆچ بێمەیلی

چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ هۆ لەیلی
ئەبرۆت لە خەو دەمێنێ هۆ لەیلی
بەژنت بە من بمێنێ هۆ لەیلی
سوورەقورینگی گەرمێنێ هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی
چاو ئەستێرەی سیوەیلی سیوەیلی
دەرحەق بە من بێمەیلی و بێمەیلی

چاو ئەستێرەی ئاسمانی هۆ لەیلی
هەڵدێ هەموو بەیانی هۆ لەیلی
باسکم وە ژوور سەری دە هۆ لەیلی
سەرتۆپی کوردستانی هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی
چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی
دەرحەق بە من بێمەیلی بێمەیلی

هاتووم لە لای بۆکانێ هۆ لەیلی
کورتێ خاڵ دانە دانێ هۆ لەیلی
با کەوشەکەت پیس نەبێ هۆ لەیلی
پێت لەسەر چاوم دانێ هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی
چاوت ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی
دەرحەق بە من بێمەیلی بۆچ بێمەیلی
ئەرێ من مەجنوون و تۆ لەیلی تۆ لەیلی