حەسەن زیرەک

دەردت لە من ڕەش ئەسمەر

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
345
بەو خودایەی بێ مەکانە غەریبم لێرەکانە
ئەو دڵەم بەحری غەمانە لێوئاڵێ لە بۆکانە
دە وەرە دەستم دەستۆ بکە بە دزی و بە مەحرەمانە
دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر
گیان لەسەر باڵای لێوئاڵێ لە دونیا بووم دەربەدەر
لەو دنیا بووم دەربەدەر

ئەرێ بازی بەراگەی بانێ وەی حدوودێ شاروێرانێ
مردم ئەو مەکرەی دانێ
با کەوشەکەت پیس نەبێ پێت لەسەر چاوم دانێ
بۆ تۆ نەماوم ئامینێ قیتێ گوارە جۆلانێ
دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر
لەسەر باڵای تۆیە گیانە وەی لە دونیا بووم دەربەدەر

ئەرێ بە خودای تاک و تەنیایە بەژنت داری بیزایە
نەمری لە ڕووی دونیایە بۆچ بەزەییت پێمدا نایە
غەریب و سەرگەردانم بێکەسم لەو بەغدایە
دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر
لەسەر باڵای تۆیە گیان وەی لە دونیا بووم دەربەدەر

ئەرێ وە برینم دیوەودیوە سوێسنەی باغی حەوشیوە
لە دوێنێوە نەمدیوە وە برینم دیوەودیوە
تەسکێ دەست لە ملانت بم بەفرە و بە بای باریوە
عەقڵی لەلا بڕیوم کوشتمی ئەو کچە هەتیوە
دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر
وەی لەسەر باڵای تۆیە گیان لە دونیا بووم دەربەدەر

ئەرێ دەرمانی حەوت دەردانی وەباڵم بەستۆ جوانی
برینجی ڕەشت و گێڵانی کارخانەی هەمەدانی
سەرتۆپی کوردستانی بڕنووی شانی کوردانی
دە ورە دەست لە ملانت بم بە شەوڕاوێ دەزانی
دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر
لەسەر باڵای تۆیە گیان لە دونیا بووم دەربەدەر
ئەرێ دەربەدەر