لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ دەڵێن شای گوڵان ڕۆی
لە مەیخانان سەدای شین دێ دەڵێن پیری موغان ڕۆی
شل شل بمکوتن بە نباتەوە
بمنێنە زەخمی گیان سەر گۆناتەوە
کەمەرەشل خاڵ لە مل جوانی جوان، جوانی لای بانە
دە بێنە و ماچت کەم دەم بیچکۆلانە ئاخ بە مەحرەمانە
شل شل بمکوتن تۆزم نەمێنێ
بە شەرت یاری خۆم چاوی هەڵبێنێ
شەدەلار، مەزەدار، ئۆف بووکی پار، جوانی لای بانە
دە بێنە، بێنە ماچت کەم دەی خاڵ دانەدانە
شل شل بمکوتن با بۆخۆم بمرم
غەم و میحنەت و دەرد تاکەی ڕابگرم
شەدەلار، دەی بووکی پار، مەزەدار جوانی لای بانە
دە بێنە، بێنە ماچت کەم دەم بیچکۆلانە ئاخ بە مەحرەمانە
کفنەکەم بدڕن بە دەمی مقەست
شەرتە مەیلەکەی تۆ من بەرنەدەم لە دەست
شەدەلار وەی مەزەدار دەی بووکی پار جوانی لای بانە
دە بێنە، بێنە ماچت کەم دەم بیچکۆلانە ئاخ دەردم گرانە
دەست لە بانی دەست هەر خزمەتکارم
بە جوابدانەکەت مەڕۆ هەر منەتبارم
شەدەلار، مەزەدار، مەڕۆ بووکی پار، جوانی لای بانە
خۆ من بەبێ تۆ دەردم گرانە
هەی داد هەی بێداد لەم دەورەدیدە
هەی داد و بێداد لەم دەورەدیدە
هەر جوانێک بە دەستی پیرێک زەلیلە
کەمەرەشل، خاڵ لە مل مەڕۆ، شل و مل، جوانی لای بانە
خۆ من وە بێ تۆ دەردم گرانە
ژیان و ئەرکی ناخۆشی پەپوولەی ئارەزووی کوشتم
شەرابی جامی دڵداری لە تافی لاویدا ڕشتم