لە ناو ڕەشماڵی خێڵان
لە ناوچەی ئێلی گۆران
کیژە کوردێ چاو بەڵەک دێ
بۆ لای دڵدار بۆ جێژوان
بە چرپە و دەم پێکەنین و بە لەنجە
بۆ ڕانەبێرە و مەڕدۆشین
دڵ پڕ لە هیوا و ئەوین
چەن جوانە ئەو ڕاوەستانە
دڵەخورپەی مەستانە
لە گۆشێکی دڵداری
چاوەڕێی شەدەلاری
خودا ئاخۆ کەی دڵبەر بێ
بۆ جێژوان بۆ دڵداری
لە پڕ ئەبینێ دڵبەری وەک پەری
وەستاوە پەری پەیکەری
لە جێژوان لە نادیاری
چەن جوانە ئەو ڕاوەستانە
دڵەخورپەی مەستانە