ئەوشۆ شەوی بەدرە شەوی بەدرە
هەڵدێت لەیل و قەدرە لەیل و قەدرە
من لە خۆم دەگرم نەدرە و دەگرم نەدرە
ئەرێ ناز هەی ناز توخدا ناز مەکە
بگرە سێوەکەت چاوجوان بانگەواز مەکە
ئەوشۆ شەو بەهارە شەو بەهارە
یارم سیمین عوزارە و گوڵ عوزارە
لەبەرچیم لێ بێزارە و لێ بێزارە
ئەرێ ناز هەی ناز نەشێوێ نازت
من بە ماشێنی جیمس جوانێ دێم بۆ پێشوازت
ئەوشەو شەوی خۆشە شەوی خۆشە
با دانیشین لە حەوشە کچێ لە حەوشە
لە بەینی گوڵ و وەنەوشە گوڵ و وەنەوشە
ئەرێ ناز هەی ناز توخودا ناز مەکە
بگرە سێوەکەت جوانێ بانگەواز مەکە
ئەوشۆ شەو زریانە و شەو زریانە
یاری من مێهرەبانە و مێهرەبانە
ئێستا لە جێژوانە وەی لە جێژوانە
ئەرێ ناز هەی ناز توخودا ناز مەکە
بگرە سێوەکەت چیدی بانگەواز مەکە
بێستوون ئێستاش کە فەسڵێ لالەی لێ سەوز ئەبێت
باسی خوێنی دیدە و داغی دڵی فەرهاد ئەکات