چارۆکەی لای شانی ئەوا هات بەتاوێ چارۆکێ
چەتوەی*؟؟؟ سلەیمانی ئەوا هات بەتاوێ چارۆکێ
جوان و مێهرەبانی ئەوا هات بەتاوێ دەسرۆکێ
چارۆکە و چارۆکێ دەبا بێت بەتاوێ چارۆکێ
یار قەولی پێ داوم بڵێن ساز ببێت بۆ مەندۆکێ
یار قەولی پێ داوم بڵێن بێت بچین بۆ مەندۆکێ
چارۆکەکەی سوورە و ئەوا هات بەتاوێ چارۆکێ
نێوقەد وەک بلوورە و ئەوا هات بەتاوێ دەسرۆکێ
یار لە دنیا مەنشوورە و ئەوا هات بەتاوێ چارۆکێ
چارۆکێ و چارۆکێ دەبا بێت بەتاوێ دەسرۆکێ
یار قەولی پێ داوم بڵێن بێت بچین بۆ مەندۆکێ
یار خۆی قەولی داوە هەر خۆم بە غولامی دەسرۆکێ
چارۆکەی حەریرە و دەبا بێت بەتاوێ دەسرۆکێ
بای داوە زنجیرە و دەبا بێت بەتاوێ چارۆکێ
خۆی جوان مێردی پیرە و ئەوا هات بەتاوێ دەسرۆکێ
چارۆکێ و چارۆکێ دەبا بێت بەتاوێ دەسرۆکێ
یار قەولی پێ داوم هات خۆم بە کۆیلەی دەسرۆکێ
یار قەولی پێ داوم دەچین بۆ دەسکەنەی نۆکێ
فەلەک زانی کە دەشکێ ڕەونەقی بازاڕی مانگ و ڕۆژ
شکاندی پەنجەکەم تا من نەنووسم وەسفی ڕوخسارت
دەبێ کاغەز لە بەرگی گوڵ قەڵەم جانا لە عەمبەر بێت
ئێستا ئەمن مەیلم هەیە بنووسم وەسفی ڕوخسارت
چارۆکەکەی ڕەشە*؟؟؟ و ئەوا هات بەتاوێ دەسرۆکێ
مەنگوڕ یان مامشە*؟؟؟ دەبا بێت بەتاوی دەسرۆکێ
جوان و بۆنی خۆشە و دەبا بێت بەتاوێ چارۆکێ
چارۆکێ و چارۆکێ دەبا بێت بەتاوێ دەسرۆکێ
چارۆکێ و چارۆکێ دەبا بێت بەتاوێ چارۆکێ
یار قەولی پێ داوم بەهار بێت بچین بۆ مەندۆکێ
چارۆکەکەی ئاڵە دەبا بێت بەتاوێ چارۆکێ
کوشتمی چاوی ئامە ئەوا هات بەتاوێ دەسرۆکێ
لێوی شەکری خامە دەی بێت بچین بۆ مەندۆکێ
چارۆکێ و چارۆکێ دەبا بێت بەتاوێ دەسرۆکێ
وەی وەی یار قەولی پێ داوم بڵێن ساز ببێت بۆ مەندۆکێ
یار قەولی پێ داوم دەچین بۆ دەسکەنەی نۆکێ
چارۆکەکەی شینە دەبا بێت بەتاوێ چارۆکێ
وەک کۆتری نەخشینە ئەوە هات بە تاوێ چارۆکێ
توخودا کەی ببێ مینا بێی بچین بۆ مەندۆکێ
چارۆکێ و چارۆکێ دەبا بێت بەتاوێ چارۆکە
یار قەولی پێ داوم بڵێن ساز ببێت بۆ مەندۆکە
یار قەولی پێ داوم هەر خۆم غولامی دەسرۆکە
*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی ڕاپۆرتی هەڵە بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس