حەسەن زیرەک

بە عینوانی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
281
غەمی خۆمە جوانێ دەردی دووان
غەمی خۆمە خانم دەردی دووان
ڕەنگ زەردی تۆم دە وەرە وەک مردووان
هەی بە عینوانی باشان*؟؟؟ چەندە جوانی
پێشکەشت بێ دە وەرە باغی خانی
سوورەگوڵەکەی وەڵا موکریانی

غەمی خۆمە دە وەرە دەردی کاڵێ
جووت باسکم لە گەردنت هاڵێ
هەی بە عینوانی گوڵەکەم چەندە جوانی
پێشکەشت بێ وەڵا باغی خانی
سوورەگوڵەکەی هاوار سولەیمانی

غەمی خۆمە جوانێ دردی لەیلە
لە غەمدا دەروونم کەیلە
دەرحەق بە من بۆچی یار بێمەیلە
هەی بە عینوانی جوانێ بە عینوانی
پێشکەشت بێ چاوجوان باغی خانی
سوورەگوڵەکەی دە وەرە موکریانی

*؟؟؟= لەو وشەیە دڵنیا نین، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
زۆر سپاس