یەدوڵا یەخچاڵی

دانەدانە خاڵ دانەدانە

بە دەنگی: یەدوڵا یەخچاڵی
شێوەزار: سۆرانی
210
غەریب و سەرگەردانم بۆ باڵات ماڵوێرانم
خۆ من دڵبڕاوی تۆم ئەزیز دەردت لە گیانم
دانەدانە خاڵ دانەدانە کوشتمی ئەو چاو جوانە

غەمین و دڵپەشێوم بڕوانە باری لێوم
حەیرانی خاڵی لێوم توخوا بەرکە بەملاوە
دانەدانە خاڵ دانەدانە کوشتمی ئەو چاو جوانە

هەردوو ئەبرۆی خوێنڕێژت بوونە جەلادی گیانم
بە فتوای چاوی مەستت قەتڵم واجب کراوە
دانەدانە خاڵ دانەدانە کوشتمی ئەو چاو جوانە

لەسەر تاقی دوو ئەبرۆت مەیلی زوڵفان ئەمکێشێ
بۆچ ئەمکوژی بەقوربان جەرگم بۆ تۆ بڕاوە
دانەدانە خاڵ دانەدانە کوشتمی ئەو چاو جوانە

دوو ئەبرۆی خوێنڕێژت بوونە جەلادی گیانم
بە فتوای چاوی مەستت قەتڵم واجب کراوە
دانەدانە خاڵ دانەدانە کوشتمی ئەو چاو جوانە