غەریبم ئای غەریبم، غەریبم لەم دنیایە بێ جێگە و ناونیشانمتەنها خۆشەویستی تۆ ناهێڵێ ئاوارە بم بووە بە نیشتیمانمتەنها خۆشەویستی تۆ ناهێڵێ دەربەدەر بم بووە بە نیشتیمانموەک ئاوێنە لە تۆدا ڕوخساری خۆم ئەبینم هەست بە بوونی خۆم ئەکەملە سای ئەوینی تۆوە ژیانم خۆشتر ئەوێ و لە مانای بوون تێئەگەمئێمە ئاوێتەی یەکین ڕەگ و ڕیشەت بەجۆرێ بە خاکما داکوتاوەمن و تۆ یەک مرۆڤین ئەوین بڕیاری لەسەر ئەم چارەنووسە داوەتۆ ئەوەندە بە پاکی و ئەوەندە بە ڕاستگۆیی بە ڕۆحمەوە پەیوەستیهەموو خەڵکی ئەزانن چەندە گەورە و بەڕێز و چەنە لام خۆشەویستیوەشە جوانەکانی تۆ بە جۆرێ کاریگەرن ڕۆچوونە ناو گیانمەوەئەمانە پەیڤی خۆتن من هەر ئەوەم لەسەرە تەنها ئەیانهۆنمەوە