قادر دیلان

باران بارانە

بە دەنگی: قادر دیلان
شێوەزار: سۆرانی
331
باران بارانە نم نم تەڕمی کرد
لەنجە و لارەکەو لە دین دەرمی کرد

هەستە با بیکەین دوو دەست لە گەردن
نەوەک پەیدا بێ لە ناکاو مردن

چاوێکم دێشێ یەکێکم تانە
کوشتەی یەکێکم لە کوردستانە

کانییەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگەشەو
لە بنیا بلەرزێ مرواری زیخ و چەو
جوانترە لە لای من لە دەریای بێسنوور
شەپۆلی باتە بەر تیشکی ڕۆژ شڵپ و هوڕ

باران بارانە نم نم تەڕمی کرد
لەنجە و لارەکەو لە دین دەرمی کرد