ناسر ڕەزازی

تاسەبار

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
478
شەم سووتا
بولبول و پەروانە نووستن
هەی عەجەب
شەم سووتا
بولبول و پەروانە نووستن
وەی لە من
تفڵی دڵ بێدار و من هەر لایەلایەی بۆ دەکەم

هەڵوەدام و کەیلە دڵ بۆ دیتنی کوێستانەکەم
تاسەبارم تاسەباری خاکی کوردستانەکەم

وا پەڕیوەی بێ پەڕوپۆی هەندەرانم داخەکەم
هەرچی دەڕوانم دەبینم دوورە دوور جێژوانەکەم*

کۆچەرێکم هەڵگری سەر من لە پێناوی وڵات
ئەو مەلەم ئاکامی کۆچم دەچمەوە* هێلانەکەم
هەڵوەدام و کەیلە دڵ بۆ دیتنی کوێستانەکەم
تاسەبارم تاسەباری خاکی کوردستانەکەم
هۆنراوەی مەقام: حیسامەدین ئەمین
هۆنراوەی گۆرانی: حەسەن شافعی
*= لە هۆنراوەی شاعیردا ئەو بەشانە بە شێوەی "دوورە، دوورە ژوانەکەم" و "دێمەوە" هاتووە.