حەسەن زیرەک

دوگمەت داخە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
381
قوربانت بم ئەی بای وادە
ڕووبەند لە سەر یارم لادە
بە بینینی دڵم شادە
دوگمەت داخە، دوگمەت داخە، دوگمەت داخە، دوگمەکەت
کەس نەبینێ خاڵی نێوان مەمکەکەت

قوربانت بم ئەی بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ مەجنوونە و لەیلی دەوێ
دوگمەت داخە، دوگمەت داخە، دوگمەت داخە، دوگمەکەت
کەس نەبینێ خاڵی نێوان مەمکەکەت

یاڕەب هەڵکەی بای شەماڵی
خالق هەڵکەی بای شەماڵی
بیدەی لە دەسرە و دەسماڵی
با دەرکەوێ وردەخاڵی
دوگمەت داخە، دوگمەت داخە، دوگمەت داخە، دوگمەکەت
کەس نەبینێ خاڵی نێوان مەمکەکەت

خالق هەڵکەی بای مکوریان
خونچە گوڵ بێ بە بای زریان
جەرگ و دڵم بوو بە بریان
دوگمەت داخە، دوگمەت داخە، دوگمەت داخە، دوگمەکەت
کەس نەبینێ خاڵی نێوان مەمکەکەت

لە دوگمەی سوخمەی دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سپیدەی باخی سێوان
لە خۆفی تەلعەتی ڕۆژ هەر وەکوو شێت
بە ڕووزەردی هەڵات و کەوتە کێوان