
بڕوام نەبوو وا زوو بڕۆی وا زوو بە جێم بهێڵی
ئەم ڕۆژگارەم بەسەر بێری هیوام خەندەم نەهێڵی
ئەم سەفەرەت شێتم ئەکات
یاری بە ڕۆحم ئەکات
مەمخەرە نێو تاریکی
تاریکی ئاخ تاریکی
دڵم وەکوو پەڕەی گوڵێ وا ئەمڕۆ هەڵدەوەرێ
ئاخۆ عەشق جارێکی تر بۆ کام ڕۆژگارم بەرێ
ئەم سەفەرەت شێتم ئەکات
یاری بە ڕۆحم ئەکات
مەمخەرە نێو تاریکی
تاریکی ئاخ تاریکی
دڵم تەنگە و بە چاوانما فرمێسکم دێنە خوارێ
تۆ سەری خۆت هەڵدەگریت و لێم تاڵ دەکەی ڕۆژگارێ
ئەم سەفەرەت شێتم ئەکات
یاری بە ڕۆحم ئەکات
مەمخەرە نێو تاریکی
تاریکی ئاخ تاریکی