
بیرت ئەکەم بیرم ئەکەی خەمت ئەخۆم خەمم ئەخۆی
ئەم دوورییە نەبڕایەوە ئەوە تەمەنمان هەمووی ڕۆی
وەرە با پرچت شانە کەم با کل بنەم لە چاوانت
وا بڕیار بوو ئاهەنگ ساز کەی نەک شیوەنی دابڕانت
ڕووناکی ماڵە چۆڵەکەم تەنها تیشکی، یەک مۆمێکە
هەڵبەست و گۆرانی شەوم تەنها بۆ تۆ، بۆ عەشقێکە
بیرت ئەکەم بیرم ئەکەی خەمت ئەخۆم خەمم ئەخۆی
ئەم دوورییە نەبڕایەوە ئەوە تەمەنمان هەمووی ڕۆی
کەی دێی بەر دەرگای ماڵەکەم چاوەڕێی هەنگاوەکانتە
کەی دێی ژوورە تاریکەکەم شەیدای تیشکی چاوەکانتە