شەوی یەلدایە یا دەیجوورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەو
دڵم وەک حاکمی مەعزوولە قوربان
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو
دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو
کە تۆی شای کەجکولاهی دیدەمەستان
چ باکم قەیسەر و فەخفوورە ئەمشەو
لە خەو هەڵساوە یا ئاڵۆزە چاوت
هەمیشە وایە یا مەخموورە ئەمشەو
سوروشتم نەقشی چاوی تۆ ئەکێشێ
کە جێم سەر دارەکەی «مەنسوورە» ئەمشەو
شەوی یەلدایە یا دەیجوورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەو
دڵم وەک حاکمی مەعزوولە قوربان
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو