قوربانت بم ئەی بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ شەیدایە و لەیلی دەوێ
ئەی کافر بۆ پیرت کردم
دیسان شەو هات بۆ حاڵی من
بۆ دڵەی پڕ خەیاڵی من
عالەم نانوێ لە ناڵەی من
ئەی هاوار بۆ پیرت کردم
هەر چەند دەکەم فیکر و ئەندێشێ
تەوەلام لە خزم و خێشێ
لەو ئیشقە بوومە دەروێشێ
ئەی فەلەک بۆ وات لێکردم
یاری نابینم لە کەسدا هۆزی یاران چوونە کوێ؟
دابی دۆستی کەی تەواو بوو دۆستی جاران چوونە کوێ؟
خدری پێ پیرۆز لە کوێیە بۆچی لێڵە ئاوی ژین
ڕەنگی گوڵ وەک خۆی نەماوە بای بەهاران چوونە کوێ؟
قوربانت بم ئەی بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ شەیدایە و لەیلی دەوێ
ئەی کافر بۆ پیرت کردم