دەستی وەرزێکم سپی بوو باڵی وەرزێکم وەریڕووت لە کوێ کرد تاک و تەنیا بێ هەواڵێک ئەی پەریئەی پەریدڵ لە دوورگەی چاوەکانتا شینترین ئاڵای هەبووئێستە بێ تینی نیگای تۆ پەنجەکانی هەڵوەرینا مەڕۆ شەرمینترین ساتی وشەم ڕوو لێرە کەگەر دەڕۆی ئاسمانی تەنیاییم پڕی ئەستێرە کەوێنەکانی تۆم بەهارانە لە باوەشما ڕەواندتۆ بە ڕاوێژی خەزەڵوەر ئاشقی خۆتت دواندتۆم لە بیر بوو، خۆم لە بیر چوو تۆ بەڵام هەر خۆت دەوێتسەیری دوێنێت کە بزانە ئێستە چی هاتۆتە ڕێتنا مەڕۆ شەرمینترین ساتی وشەم ڕوو لێرە کەگەر دەڕۆی ئاسمانی تەنیاییم پڕی ئەستێرە کەدێیەوە ڕۆژێک بەڵام من تازە باخم بێ گوڵەتا هەتاوێک دێتە ئاسۆ ئەو دڵەم سرک و سڵەڕێیەکی دی پڕ لە باران، پڕ لە تاسە دێتە ڕێمناوی تۆش و ناوی خۆشم بۆ هەموو هەورێک دەڵێمگەلێک سپاس بۆ ڕێزدار لەیلا