حەسەن زیرەک

نازدار و نازدار

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
411
ئەو ماڵەی هەمە نەزری ئەڵڵا بێ
بە شەرت کۆچەکەت بەرەو دوا بێ
بەرەو دووا بێ نازدار و نازدار
نازدار و نازدار نازدارەی ماڵان
ئەو خەت و خاڵەت بۆچ دا بە تاڵان

ئەگەر گیانکێشان وەک دووری تۆ بێ
یاڕەب وە نێسیب گەوری سەر کۆ بێ
گەوری سەر کۆ بێ نازدار و نازدار
نازدار و نازدار نازدارەی ماڵان
ئەو خەت و خاڵەت بۆچ دا بە تاڵان
وەنەوشەم دەچنی مەڵۆ بە مەڵۆ
وەنەوشەم چنی مەڵۆ بە مەڵۆ
خەڵکی پێی شاد بوون ئەمنیش ڕەنجەڕۆ
ئەمنیش ڕەنجەڕۆ نازدار و نازدار
نازدار و نازدار نازدارەی ماڵان
ئەو خەت و خاڵەت بۆچ دا بە تاڵان

دەترسم بمرم نەتبینمەوە
بە جوانەمەرگی ئۆف سەر بنێمەوە
سەر بنێمەوە سەر بنێمەوە
بە جوانەمەرگی سەر بنێمەوە
سەر بنێمەوە نازدار و نازدار
سەر بنێمەوە نازدار و نازدار
نازدار و نازدار نازدارەی ماڵان
ئەو خەت و خاڵەت بۆچ دا بە تاڵان
دەترسم بمرم بە جوانەمەرگی
بیبەمە ژێر گڵ ناڵەی دڵتەنگی
ناڵەی دڵتەنگی نازدار و نازدار
نازدار و نازدار نازدارەی ماڵان
ئەو خەت و خاڵەت بۆچ دا بە تاڵان
دەترسم بمرم داخ لە دڵم بێ
خاکەکەی بەغدا ئاو و گڵم بێ
ئاو و گڵم بێ نازدار و نازدار
نازدار و نازدار نازدارەی ماڵان
ئەو خەت و خاڵەت بۆچ دا بە تاڵان
هەستە بێ بۆ لام وەک جاری جاران
بە کوێری دوژمن بە دیدەی یاران
بە دیدەی یاران نازدار و نازدار
نازدار و نازدار نازدارەی بابی
کۆترە باریکەی باڵ بە شۆڕەبی