حەسەن زیرەک

ئەی وەی وەی وەی بارانە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
640
لە باغی دەستم برد بۆ بەی ئەی وەی وەی وەی بارانە
باغەوان گازی کرد نەیکەی بۆت مردم دەی جانانە
مارانگەز بوو بە دەستی هەی ئەی وەی وەی لەم بارانە
ئەرێ دەستیان لێ مەدە، لێ مەدە، لێ مەدە، دەی لێ مەدە
جێگاپەنجەی یارانە کوڕە ئەسمەران چاویان جوانە

لە باغی دەستم برد بۆ سێو ئەی بمرم وەی بارانە
دەست حەیف بوو گرتم بە لێو بۆت مردم وەی بارانە
بێ ساحەب بوو کردم بەخێو ئەی وەی وەی لەم بارانە
مەحبووبان چاویان جوانە
کوڕە دەستیان لێ مەدە، لێ مەدە، وەی لێ مەدە
جێگاپەنجەی یارانە بەهـ ئەسمەران خاڵیان جوانە

لە باغدا دەستم برد بۆ گوڵ بۆت بمرم وەی بارانە
بەڵکم مەحسوود بێ بەندی دڵ ئەی هاوار وەی بارانە
لێم پسا ڕیشەی جەرگ و دڵ بۆت بمرم وەی بارانە
بارانە و بارانە، بارانە دەی بارانە
ئەسمەران چاویان جوانە کچێ جێگاپەنجەی یارانە

لە باغی من چنیم هەنار ئەی وەی وەی وەی بارانە
باغەوان لێم کەوتە هاوار بۆت بمرم وەی بارانە
جەرگ و دڵم بوو بە بیمار ئەی هاوار لەم بارانە
ئەسمەران چاویان جوانە
مەڕۆ دەستیان لێ مەدە، لێ مەدە، دەی لێ مەدە
جێگاپەنجەی یارانە خرت و خۆڵ و چاویان جوانە

لە مابەینی گوڵ و گوڵزار بۆ تۆ مردم بارانە
لە مابەینی گوڵ و گوڵزار بۆت مردم وەی بارانە
شلێر بوون وا کەوتنە هاوار بۆت بمرم لەم بارانە
ئەسمەران چاویان جوانە
ئەرێ دەستیان لێ مەدە، وەی لێ مەدە، دەی لێ مەدە، تۆ لێ مەدە
جێگاپەنجەی یارانە خرت و خۆڵ و چاویان جوانە

لە باغیدا بووم بە میوان ئەی هاوار لەم بارانە
میوانی گوڵ و خات گوڵان بۆ تۆ مردم بارانە
کەوتمە جێژوان لە نێو داڵان ئەی هاوار لەم بارانە
بارانە و بارانە، وەی بارانە و بارانە لەم بارانە
مەحبووبان چاویان جوانە خرت و خۆڵ و خاڵیان جوانە

چوومە ماڵیان بە میوانی بۆت بمرم لەم بارانە
پەنجەم گوشی لەگەڵ ڕانی ئەی هاوار لەم بارانە
دایکی عەیار بوو پێی زانیم بۆت بمرم لەم بارانە
ئەی هاوار لەم بارانە بارانە و بارانە، وەی بارانە
ئەسمەران چاویان جوانە خرت و خۆڵ و خاڵیان جوانە

لە باغیدا چنیم هوڵوو بۆت مرم وەی بارانە
یار کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو ئەی هاوار لەم بارانە
تێر تێر دانیشتین دوو بە دوو مەحبووبان چاویان جوانە
ئەرێ دەستیان لێ مەدە و لێ مەدە، تۆ لێ مەدە هەی لێ مەدە
جێگاپەنجەی یارانە کوڕە ئەسمەران خاڵیان جوانە