حەسەن زیرەک

ڕەزیە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
365
ئای تۆم دارەمێوی گیانە شین بووی لە کێوی
ئەی وەی تۆم داری مێوی خانم شین بووی لە کێوی
دەوەرە ماچی دەمەکەت دەمرم نۆبەرەی سێوی
ئەی وەی ماچ دەکەم گۆنات بە شەرتێ لێوت نەبزێوی

ئای تۆم دارەبییەکەی گیانە شین بووی لە دێبەر
دە مەڕۆ ئەمنیش نەخۆشم خانم سایەی تۆم لە سەر
ڕەزیە تۆم دارەبەنی گیانە ڕیشەی دڵ کەنی
هاوار تۆم دارەبەنی جوانێ ڕیشەی دڵ کەنی
خۆ من دەستهەڵگر نیم قەت خانم لەو مێخەکبەنی

ئای تۆم دارەبییەکەی گیانە شین بووی لە بەر دێ
ڕەزیە تۆم دارە بییەکەی جوانێ شین بووی لە بەر دێ
هاوار جووتە مەمکەکەت دەمەڕۆ وێنەی زەردە بێ
ڕەزیە تۆم داری مێوی جوان و شین بووی لە کێوی
هاوار ماچی دەمەکەت خانم نۆبەرەی سێوی
ئەمن ماچ دەکەم کوڵمەت بە شەرت لێوت نەبزێوی

ئای تۆم شۆڕەبیەکەی خانم شین بووی لە چۆمی
دەوەرە عیشوە و ناز مەکە و جوانێ تۆ یاری خۆمی
ڕەزییە ڕەزییە دارەکە
ڕەزیە و شەدەلارەکە
دەمرم بۆ تۆ بار مەکە

ئای تۆم دارە بییەکەی جوانی شین بووی لە بەندێ
دەوەرە ساز بە بۆ کوێستان بمرم بۆ بیزا و مەندێ
ڕەزییە تۆم دارەی بەنی گیانە شیرین وەک قەنی
هاوار من دەستهەڵگر نیم بە خودا لەو مێخەکبەنی
ئای من دەستهەڵگر نیم خانم لەو مێخەکبەنی