کەتانەم بۆ بانگ کەن ئەی وەی کەتانە
جا کلەی لە چاوان کەن شل شل کەتانە
دەردی من دەرمان کەن خانم کەتانە
دەڕۆم ڕێم نەدیوە ئەی وەی کەتانە
بەفرم لێ باریوە ئاخ ئەی وەی کەتانە
جا گوڵم لێ خەمڵیوە ئاخ بمرم کەتانە
کەتانەم بۆ بانگ کەن شل شل کەتانە
وەی کلەی لە چاوان کەن خانم کەتانە
دەردی من دەرمان کەن ئەی وەی کەتانە
ئەوشەو شەو زستانە یاری من زۆر جوانە
وەی کلەی لە چاوانە هەر دەڵێی خەرمانە بمرم کەتانە
کەتانەم بۆ بانگ کەن شل شل کەتانە
جا کلەی لە چاوان کەن خانم کەتانە
دەردی من دەرمان کەن ئەی وەی کەتانە
هەوران کۆ بە کۆیە دەخوێنن هەڵۆیە
دڵ موبتەلای تۆیە ئەی وەی کەتانە
کەتانەم بۆ بانگ کەن شل شل کەتانە
وەی کلەی لە چاوان کەن خانم کەتانە
دەردی من دەرمان کەن ئەی وەی کەتانە
هەوران گازە گازە ئەی وەی کەتانە
دەخوێنن گەڵوازە شل شل کەتانە
گفت و قەد ئەندازە شل شل کەتانە
کەتانەم بۆ بانگ کەن خانم کەتانە
وەی کلەی لە چاوان کەن شل شل کەتانە
دەردی من دەرمان کەن ئەی وەی کەتانە
هەوران تێکیان دەخوڕی ئەی وەی کەتانە
مەمکیان کراسیان دەدڕی شل شل کەتانە
نەمرێ دایکی کوڕی ئەی وەی کەتانە
کەتانەم بۆ بانگ کەن شل شل کەتانە
وەی کلەی لە چاوان کەن ئەی وەی کەتانە
دەردی من دەرمان کەن خانم کەتانە