حەسەن زیرەک

یاڵڵا شۆفێر

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
313
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم یاڵڵا
یاڵڵا شۆفێر زووکە دە بگە یارم
بگە یاری وەفادارم
بیللا لە گیانم بێزارم
بۆی ڕەنگزەرد و لێو بەبارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم
زوو بگە یاری توخدا وەفادارم
شۆفێر ماشینت شەوەرلێتە
گازی دەیەی دەڕوات وێنەی جێتە
وێرغەیی وەکوو ئەسپی کوێتە
قەت قەت مەڵێ زیرەک شێتە
توند توند بڕۆ کارم پێتە
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم
زوو بگە یاری توخدا وەفادارم
من لە دووری وی بێقەرارم
بیللا لە گیانم بێزارم
بۆی ڕەنگزەرد و لێو بەبارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دەی بگە یارم

لە تەنهایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
نییە دەستێک دەرم بێنێت لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە
لە بێکەسی و لە بەدبەختی بوومەتە پیری مەیخانە
چون نییە جوانێک نییە شۆخێ
نییە جوانێک نییە شۆخێک سەری گێژم بنێمە سەر دڵی گەرمی
کە هیلاکی لەشم دەرکات خەوی سەر باوەشی نەرمی
ئەی لە من ئەی لە من چیم کرد لە خۆم ئەی لە من ئاخ

شۆفێر ماشینت ئۆترپۆستە
پووڵم داوە لێبخوڕە ڕامەوەستە
بڕۆ بۆ دەرکی چاومەستە
چاوباز و ئەبرۆ پەیوەستە
بمکوژێ حەقی بە دەستە
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم
زوو بگە یاری توخدا وەفادارم
لە دووری وی بیقەرارم
بیللا لە گیانم بێزارم
بۆی ڕەنگزەرد و لێو بەبارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

بەژن شۆڕ و کەزی شۆڕ و خەزێم شۆڕ
سەراوشۆڕم دەکەن هەرسێک بەرەو گۆڕ
بەژن شۆڕ و کەزی شۆڕ و خەزێم شۆڕ
سەراوشۆڕم ئەکەن هەرسێک بەرەو گۆڕ
دەبێ بیکێشم مافی خۆمە هەی گۆڕ
ئەی لە من ئەی لە من ئەی لە من چیم کرد لە خۆم ئەی لە من ئاخ

شۆفێر ماشینت جیبی عێران
توند توند لێخوڕە ڕۆحم بە قوربان
ڕایگرە لەلای چاوجوان
ئاخ من و تۆ ئەهلی قوڕعان
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم
زوو بگە یاری توخدا وەفادارم
لە دووری وی بێقەرارم
بیللا لە گیانم بێزارم
بۆی ڕەنگزەرد و لێو بەبارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم