یەدوڵا ڕەحمانی

ئەترسم بولبول ئەوەن شیوەن کەی

بە دەنگی: یەدوڵا ڕەحمانی
شێوەزار: سۆرانی
239
ئینجار ئەترسم بولبول گیانە ئەوەن شیوەن کەی
ئەوا بە چرۆی گوڵی باخان گیانە چاوی خۆت دەرکەی
ئینجار بە چرۆی گوڵی باخان گیانە چاوی خۆت دەرکەی

ئینجار بەهار هاتەوە گیانە دەشت و کێو ڕەنگین
ئەوا دڵەی خەڵکان شادەن گیانە دڵەی خوەم غەمگین
ئینجار دڵەی خەڵکان شادەن گیانە دڵەی خوەم غەمگین

ئینجار گوڵاڵەی نەرگس گیانە مێخەکی بۆنخۆش
ئەوا لەو گەرمەی بەهار گیانە هەمووی دێنە جۆش

ئینجار ئەترسم بولبول گیانە ئەوەن شیوەن کەی
ئەوا بە چرۆی گوڵی باخان گیانە چاوی خۆت دەرکەی