عەدنان کەریم

ئەڕۆی ئۆغر

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
286
ئەرێ گوڵێ
ئامان گوڵ لە خەوێ هەڵدەستی
شەنگ و شۆڕێ
بەژن بڵندێ، پشتین دەبەستی
ئەرێ برادەرینە ئەگەر هەنێ
گوڵە جوانێ لە بۆ من بمێنی
بە وی مانگی لە چواردەی
کە ئەوەتانی لە مابێنی هەور و ساماڵی جۆخین دەبەستی
داد گوڵێ لە باغانم نەماوی
هۆشی لە ساڵان دەس لە من بەردا

کڵاولار! گورجی کەوڕەفتار! نەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
لە تیری ئاهی ناکامیم حەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
بە دووتا ئەشکی حەسرەت خوێن ئەبارێنی بەسەر دەشتا
تەماشای لالەزار و ڕاگوزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟

لە لای خەڵکی گەدایە گەردی ژێر پێی موڵکی دڵداری
بە سایەت وەک هوما تاجم لەسەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
بە لەرزە و زەڵزەڵەی ئەو پڵپڵانەی دەوری پۆشینت
بینای هەستم هەموو زیڕ و زەبەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
فریشتەی یا پەری یا حۆری ئەی شۆخی مەلەک شێوە؟
بە عیشوە و خوو لە هاوجینسی بەشەر ناکەی ئەڕۆی
ئۆغر؟
بە تای دووری غەزەل ئەچنم لە حەسرەت ڕشتەیی گێسووت
مەتای عومری درێژکردووم لەبەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
کڵاولار! گورجی کەوڕەفتار! نەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
لە تیری ئاهی ناکامیم حەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
بە دووتا ئەشکی حەسرەت خوێن ئەبارێنی بەسەر دەشتا
تەماشای لالەزار و ڕاگوزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر؟
هۆنراوە: #گۆران
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری