زەکەریا عەبدوڵڵا

یاران

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: ڕۆژگار
شێوەزار: سۆرانی
337
لە ژێر زەردە و نووری مەغریبدا دەگریم دیسان
لە ناو بەفری بەرەبەیاندا دەگریم دیسان
من دەگریم و دەزانم ئەو چەند پیرۆزە
بۆ خەمی من باوەشی ئەو چەند بەسۆزە
ئیتر یاران لێمگەڕێن با ئەمشەو شینی عەشق بکەم
بۆ ئەم سۆزە مانگی قەڵەم چرۆی وشە من بەڕێ بکەم

ئەمشەو جەژنی شوێنە و بەدمەستی منە یاران
شەوی بەختە و ڕەهێڵەی عەشقە ئەمشەو یاران
تۆ تەماشای کچانی شار بە چرپەوە
بە خڕیوەی هەزار نازی سەرەڕێوە
چۆن وەکوو مەل پۆلاوپۆلی سەرچنارن دێن و دەچن
قەتار گوڵ چەمی ڕەنگن چرۆی سەوزن دێن و دەچن
ئیتر یاران لێمگەڕێن با ئەمشەو شینی عەشق بکەم
بۆ ئەم سۆزە مانگی قەڵەم چرۆی وشە من بەڕێ بکەم

ئەلبومی ڕۆژگار ساڵی ٢٠٠٢
ئاواز: فۆلکلۆر
هۆنراوە: ئیسماعیل خورماڵی
ئامادەکردن و دابەشکردن: شاپۆور