حەسەن زیرەک

کیژۆڵەی نازدار - مەهتاب

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
325
خونچەی دڵەکەم ئارەزوو بۆم ببە بە گوڵ زووبەزوو
خودایە شوکرم بە تو من هەمە مەهتاب خاڵ لە ڕوو
کیژۆڵەی نازدار هات بە لەنجە و لار مەهتاب مەزەدار نامدوێنێ
قەسدیە بەناز بمسووتێنێ
کیژۆڵەی نازدار مەهتاب مەزەدار هات بە لەنجە و لار نامدوێنێ
خەریکە جەرگم دەرێنێ وەی خەریکە جەرگم دەرێنێ

ڕیشەی جەرگ و دڵ مەهتاب ماچت بۆ من وەک شەڕاب
ڕیشەی جەرگم مەهتابە ماچی بۆ من کەبابە
خودا هێندەم نەکوژێ تا مەهتاب پێم دەڵێ بابە
خودا هێندەم نەکوژێ مەهتاب پێم بڵێ بابە
کیژۆڵەی نازدار هات بە لەنجە و لار مەهتاب مەزەدار نامدوێنێ
قەسدیە بەناز بمسووتێنێ قەسدیە بەناز بمسووتێنێ

بولبول
بولبول ئەوساڵ من زۆر بەختیارم
بولبول زۆر بەختیارم ساحەبی مەهتاب گوڵی بەهارم
ساحەبی مەهتاب گوڵی بەهارم

ئاواتی دڵەکەم ئەوە هاتە دی
شوکرانەبژێری پەروەردگارم ئەی ئەمان ئەی ئەمان ئەمان ئەمان نازدارەکەم ئاخ
شادم بە شادی گەل و برای هۆز
ئەی ڕەفیق و برام جەژنتان پیرۆ

مەهتاب دەکا گریانی جەرگم دەبێ بە بریانی
ئۆخەی لە دڵم ناکەوێ چی بکەم یاڕەبی سەی نوورانی
ئۆخەی لە دڵم ناکەوێ یا جەدی سەی نوورانی
کیژۆڵەی نازدار هات بە لەنجە و لار مەهتاب چاو بەخومار نامدوێنێ
خەریکە جەرگم دەرێنێ
کیژۆڵەی نازدار هات بە لەنجە و لار مەهتاب مەزەدار نامدوێنێ
خەریکە بەناز بمسووتێنێ ئای خەریکە جەرگم دەرێنێ

مەهتاب دەکا گوڕوگاڵ قەد باریکە و مێرمنداڵ
مەهتاب دەکا گڕوگاڵ نەرم و چکۆڵە و چاوکاڵ
نەخۆشی کردووم وەڵا چەندم پێ خۆشە ناو ماڵ
نەخۆشی کردووم چی بکەم چەندەم پێ خۆشە ناو ماڵ
کیژۆڵەی نازدار هات بە لەنجە و لار مەهتاب مەزەدار نامدوێنێ
قەسدیە بەناز بمسووتێنێ
کیژۆڵەی نازدار هات بە لەنجە و لار مەهتاب مەزەدار نامدوێنێ
خەریکە جەرگم دەرێنێ ئای خەریکە بەناز بمسووتێنێ