مەرزیە فەریقی

ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا

بە دەنگی: مەرزیە فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
770
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟
چی قەوماوە، دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
ئەتۆ وا زوو لە بیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا
لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە
ئەدی بێ مەیلی بۆچ ڕووی دا لە تۆ ڕا
ئەسیری کەزیەتە کۆتری دڵی من
دەبێ حاڵی چ بێ کۆتر لە تۆڕا؟

ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟
چی قەوماوە، دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
سەر و ماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم
لە نەردی عیشقی تۆ دا پاکی دۆڕا
لە چاوم دێ بە خوڕ فرمێسکی خوێنین
کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا
من و لاشەی پەپوولە ماینەوە و بەس
شەوی دووری، شەمیش تواوە لە کۆڕا