لە کەمشەرتی تۆ من بووم پەڕەوازە
لە دووری باڵات ئەی من بووم پەڕەوازە
غەمبارت کردووم گیان زۆر بێ ئەندازە
بەقات پێ ناکەم وەی ژن بێ مەجازە
ئەرێ هۆی ڕێبوار گیان بە ڕێبوارت بم
چون مەزەداری وەی بەقوربانت بم
شەو لە نیوەی شەودا دەست لە ملانت بم
بۆچ من لە جوملەی گیان عەبدی خودا نیم
سەعاتێ لە دەست من مێحنەت ڕەها نیم
سەعاتێ لە دەست گیان مێحنەت ڕەها نیم
ئەرێ هۆی ڕێبوار گیان بە ڕێبوارت بم
چون مەزەداری وەی بەقوربانت بم
شەو لە نیوەی شەودا دەست لە ملانت بم
گیانە قەسەمت دەدەم تو حەزرەت داود
هەر خۆم بە تەنیا قوربانی ناوت
دنیا بفرۆشم بۆ سورمەی چاوت
خۆ من گاور نیم کەوتوومە داوت
هەتا کەی جووت کەم پاو و پێڵاوت
تا کەی دابێنم ئەگریجەی خاوت
بیکە بە خاتر گیان زەردەی خۆراوە
سەرێ دەربێنە گیان لە باخچەی ساوە
ڕۆحەکەم بیللا وەی بۆ یار نەماوە
تەخسیرم چییە بۆچ لە من تۆراوە
ئەرێ هۆی ڕێبوار گیان بە ڕێبوارت بم
چون مەزەداری وەی بەقوربانت بم
شەو لە نیوەی شەودا دەست لە ملانت بم
ئێوارێ تەگبیر گیان سبحەینێ بارە
پایزەهەوارم ئەی نێزیک بە یارە
کەنگێ پێک دەبڕین خۆ دڵم پێی زارە
کەنگێ پێک دەگەین بۆت دڵ بێقەرارە
ئەرێ هۆی ڕێبوار گیان بە ڕێبوارت بم
چون مەزەداری وەی بەقوربانت بم
شەو لە نیوەی شەودا دەست لە ملانت بم