بێ قەرار ماوم شەیدا هەموو کات ئاوارە
یاری چاوشیرین بێ گوناهـ لە لێم بێزارە
غونچەی ژیانم پەڕپەڕ بوو
شادی و ئومیدم بێ سەمەر بوو
بێ وەفا تەرکی کردم
گوڵی ئاواتی بردم
مام بە تەنیا
وەرە لام چاوئەستێرە بۆچی وا لێم زیزی
قەسدی گیانم ئەر تۆ بکەی هەر بۆم عەزیزی
بیمارم بۆ گوڵ دەرمانم کە
بە تیری موژگان دڵشادم کە
بێ وەفا تەرکی کردم
گوڵی ئاواتی بردم
مام بە تەنیا