حوسێن سەفامەنش

ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە

بە دەنگی: حوسێن سەفامەنش
شێوەزار: سۆرانی
411
چی بکەم جەرگم سووتاوە قوربان
چونکە یار لێم تۆراوە
عەقڵ و هۆشم نەماوە گیانا
خواردن و خەوم خوێناوە
عەقڵ و هۆشم نەماوە وەی وەی
خواردن و خەوم خوێناوە

ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە قوربان
کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
بە دەم جوێنم پێ ئەدا شۆڕێ
بە چاو پێم ئەڵێ وەرە
بە دەم جوێنم پێ ئەدا وەی وەی
بە چاو پێم ئەڵێ وەرە

سێو پێ گەیشت نەهاتی قوربان
کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی گیانا
وادەی ڕۆحکێشان وەرە
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد