دیلی و کۆیلەیی و دەربەدەری
سەختی و سەخڵەتی و چەرمەسەری
یادگارێکە لە بۆ من ماوە
لاپەڕەی ژینمی پێ نووسراوە
نە لە زێدم هەیە جێگای ژینێ
نە لە خاکی دەرەوە پەرژینێ
ڕوو لە هەرکوێیێ دەکەم نامۆیە
خۆشی و سانەوە بۆ من تاپۆیە
بەندی و کۆیلەیی و دەربەردەری
سەختی و سەخڵەتی و چەرمەسەری
یادگارێکە لە بۆ من ماوە
لاپەڕەی ژینمی پێ نووسراوە
هەر بە تەنیا ئەمەیە تاوانم
کوردم و عاشقی کوردستانم
ژینی من گشتی شەو و شێوانە
پەلەقاژەی دەمێکی ترمانە
بەندی و کۆیلەیی و دەربەردەری
سەختی و سەخڵەتی و چەرمەسەری
یادگارێکە لە بۆ من ماوە
لاپەڕەی ژینمی پێ نووسراوە