عەلی مەردان

یار دەڕوا خۆی ئەنوێنێ

بە دەنگی: عەلی مەردان
شێوەزار: سۆرانی
1264
دەخیلم ئەی بای سوبح و ئێواران
ئەگەیتە گوڵشەن سەیرانگەی یاران
بڵێ بۆت ئەگرین دیدەخوماران
ڕەشپۆشە وێنەی تەعزیەداران

سەرئاشی دەوران دڵ ئاشەوانە
خول ئەخوا لە دەست جەوری زەمانە
ئاخ بۆ گوڵشەنی جوانی کوردستان
چۆڵە وەک شوێنێ کرا بێت تاڵان
نابێ بێ

بلبل ئەخوێنێ دایم
بولبول ئەخوێنێ دایم لە ناو گوڵ و گوڵزارە
تاریفی جوانیت ئەکا بە زولفی موشکینبارە
یار دەڕوا، خۆی ئەنوێنێ بە لەنجە ئەمسووتێنێ
بێ ڕەحمە بۆچ نامدوێنێ، زاڵمە و ناماندوێنێ

ئەی یار ئەی لەعلی شەوقداری لەناو عالەمدا دیاری
خۆم قوربانی دوو دیدەو بەرزی باڵای چناری
یار دەڕوا، خۆی ئەنوێنێ بە لەنجە ئەمسووتێنێ
بێ ڕەحمە بۆچ نامدوێنێ، زاڵمە و ناماندوێنێ

ئەی ئەگەر بمکوژن لەسەر تۆ
گەر بمکوژن لەسەر تۆ هێشتا لای عالەم کەمە
چونکوو ڕووحی شیرینم بۆ دڵ بۆتە زەمزەمە
یار دەڕوا، خۆی دەنوێنێ بە لەنجە ئەمسووتێنێ
بێ ڕەحمە و قەت نامدوێنێ، زاڵمە و ناماندوێنێ