نیلووفەر ئاکبال

زارا گیان دیدەم زارا

بە دەنگی: نیلووفەر ئاکبال
شێوەزار: سۆرانی
444
من و دوور و تۆ دوور هەردووکمان دوورین وەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
خودا دەزانێ بۆ یەک مەجبوورین وەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیان داوە وەللە نازدارە شۆخ و لەبارە گیان هەر وەی زارا

ئەچمە سلێمانی گۆیژەم لێ دیارە وەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
بە بەرزی گۆیژە خەم لە دڵم بارە هەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیان داوە وەللە نازدارە شۆخ و لەبارە گیان هەر وەی زارا

ئەترسم بمرم دنیام زۆر ماوە وەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
زۆر لە بەدکاران بە جێگەم شاد بن هەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیان داوە وەللە نازدارە شۆخ و لەبارە گیان هەر وەی زارا