ناسر ڕەزازی

ڕاوکەری بەدخۆ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
640
بە سەدان تۆپ و پیلانگێڕان هەزاران تفەنگ
دوژمن ناتوانی گەلمان ڕوونە بۆت نابێ بێدەنگ
ڕاوکەری بەدخۆ بەردینەدڵ خوێنڕێژی خوێنخۆر
لێت بەسەر ناچێ دوایین ڕۆژتە تا کەی زوڵم و زۆر

ناکەوێ نانەوێ ڕاوەستاوە ئاڵای ڕزگاری
هاوار هەر بەرزە نابڕێتەوە لە کوردەواری
ڕاوکەری بەدخۆ بەردینەدڵ خوێنڕێژی خوێنخۆر
لێت بەسەر ناچێ دوایین ڕۆژتە تا کەی زوڵم و زۆر

شەو تاریکیش بێ بڵێ و نەڵێی ڕۆژ ئەبێتەوە
کۆت و زنجیریش پۆڵابەست بێ هەر ئەکرێتەوە
ڕاوکەری بەدخۆ بەردینەدڵ خوێنڕێژی خوێنخۆر
لێت بەسەر ناچێ دوایین ڕۆژتە تا کەی زوڵم و زۆر