بارگەی خەمم هەڵگرت و هاتمەوە بۆ شارەکەم
هاتووم بەرەو دیاری شەنگی کەس و کارەکەم
بۆ باوەشی بە سۆزی دایکە دڵسووتاوەکەم
تاکوو بزانێ چەندە بەسۆیە ئازارەکەم
هاتووم وەکوو شەماڵێک گوڵ و گەڵا بدوێنم
پاییزی غەریبی دڵ بە جارێ هەڵوەرێنم
کە من نمەی باران بم ئێوەش ئاوێنەی باخمن
هەر چەندە لێتان دووربم هەنسک و ئاهی ناخمن
ئاخ بارگەی خەمم هەڵگرت و هاتمەوە بۆ شارەکەم
هاتووم بەرەو دیاری شەنگی کەس و کارەکەم
بۆ باوەشی بە سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
تاکوو بزانێ چەندە بەسۆیە ئازارەکەم
ئاخ دڵم پرسەخانەیە سەرم بەفری زستانە
فرمێسکی خەم لە چاوما باڵاترین میوانە
دڵم پرسەخانەیە سەرم بەفری زستانە
فرمێسکی خەم لە چاوما باڵاترین میوانە
وەک باڵندەی لانەواز تەرە و بێ ناونیشانم
چەن شیرینە کە ئێژم من خەڵکی کوردستانم
چەن شیرینە کە دەڵێم من خەڵکی کوردستانم
بارگەی خەمم هەڵگرت و هاتمەوە بۆ شارەکەم
هاتووم بەرەو دیاری شەنگی کەس و کارەکەم
بۆ باوەشی بە سۆزی دایکە دڵسووتاوەکەم
تاکوو بزانێ چەندە بەسۆیە ئازارەکەم