لەیلا فەریقی

ئەی براکەم

بە دەنگی: لەیلا فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
435
ئەی براکەم ئەی براکەم
من دڵێکم هەیە
بە ئاو خۆشەویستی نەبێ پاراو نابێ
ئەی براکەم ئەی براکەم
من سییێکم هەیە
بە بای ئازادی نەبێ هەناسە نادا!

من مردنم ناوێ
بەڵام بۆ ژیان ئەگەڕێم
بام لە مردنیشا بێ
بەڵام بۆ ژیان ئەگەڕێم!

ئەی براکەم بیر و هەستم
وەرە دەستت بدە دەستم
مەمکوژە، مەمکوژە
دوژمنی تۆ، دوژمنی من
دێوی ڕەشە، دێوی ڕەشە
ئەی براکەم ئەی براکەم
من دڵێکم هەیە
بە ئاو خۆشەویستی نەبێ پاراو نابێ
ئەی براکەم ئەی براکەم
من سییێکم هەیە
بە بای ئازادی نەبێ هەناسە نادا!