عەدنان کەریم

بە زولف و ڕوخسار

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
277
ئەرێ ئەی بە زولف و ڕوخسار سەنەمی چین ماهی تابم
دەمەکە و خەندەکەی نیگاهت نمەک و مەزەی شەرابم
من لەبەر نیگاهت بمرم، تۆ سەر و غەمزەکەی جەلابم
بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاریم لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟
وەرەوە، بە شەرتی جاران، ڕۆژی سەد جارت فیدا بم

لە وێرانەی دڵی شێواوم شین و واوەیلایە و ڕۆڕۆ
ئاورێک بەربۆتە هەناوم دێتە دەر لە هەناسەم بۆسۆ
بوومە ئەفسانەی وڵاتان: شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ
چاوی مەست و گۆشەی ئەبرۆت دوو دینیان کردم لەسەر تۆ
یا بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقا بم

ڕۆحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە، تا بە کەی کوشتەی نازت بم؟
دەمەکەت وە تەکەللوم بێنە، تا نەمردووم هەمڕازت بم
جارێکی بە کەڕەم بمدوێنە بە فیدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەد نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هات و قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم