عەدنان کەریم

داگەڕان

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
357
ئێوارە وەختە
تا چاوم بڕ دەکا دەورم ڕووتەنە
لەم دنیایەدا
من تەنیا خەونی ژوانی تۆم ماوە
خەونی ژوانی تۆ
بۆ من سەرابی شینکە و قۆپەنە
گڵۆڵەتیشکی سەربەرەوخوارە
بەری ئاوداری بڕکی تەمەنە

لێگەڕێ، گیانە
دەبا ئەم خەونە
هەر بجریوێنێ و بچریسکێتەوە
دەستی لێ مەدە، مەیشڵەقێنە
با هەر درێژ بێ و قەت نەبڕێتەوە
هۆنراوە: #عەبدوڵڵا_پەشێو
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری