هەر نازدارێ دڵی دامێ
لە بناری دڵدا ناشتم، وەک نەمامێ
تا وام لێ هات
لە سای سەری خۆشەویستان
بوومە ماخۆی شادارستان
کە تۆم ناسی
ئەی نەمامی شلک و نەمر
وامزانی تۆش ئەچیتە پاڵ ئەوانی تر
دەڕوێی، دەبیت بە فێنکایی بۆ هاوینم
بە گەرمایی بۆ زستانم
کەچی لەپڕ بووی بە شەمچە و
گڕت بەردا دارستانم
هۆنراوە: #عەبدوڵڵا_پەشێو