عەدنان کەریم

ئەمشەو

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
243
سەدای سەمتوورە کەللەم گەرمە ئەمشەو
چریکەی بانگی دڵ بێ شەرمە ئەمشەو
بەناخون کاری فەرهاد دێ لە دەستم
وەها شاهۆ لە ناڵەم گەرمە ئەمشەو

لە تەنیایی بە یادی ڕووحی مەجنوون
خەیاڵی گەشتی دەشت و دەرمە ئەمشەو
غوباری خاکی وا حەق گەر بەهەشت بێ
لە دەرگای تۆ خەبەر ئاوەرمە ئەمشەو

ئەگەرچی یار و یاوەر بوون بە دوژمن
خەمی بێ یاوەری یاوەرمە ئەمشەو
لە دەوریشم گەڕا پەروانە ناکام
لە سەر ڕێی وەسڵی نووری هیجرە ئەمشەو
کە چونکە بۆی ویساڵی تۆی تییایە
نەسیمی سوبح خەبەر ئاوەرمە ئەمشەو

سەدای سەمتوورە کەللەم گەرمە ئەمشەو
چریکەی بانگی دڵ بێ شەرمە ئەمشەو
بەناخون کاری فەرهادی لە دەستم*
وەها شاهۆ لە ناڵەم گەرمە** ئەمشەو
هۆنراوە: مستەفابەگی کوردی
*= لە هۆنراوەی شاعیر "بە ناخون کاری فەرهاد دێ لە دەستم" هاتووە.
**= لە هۆنراوەی شاعیر "نەرمە" هاتووە