عەدنان کەریم

مانگی ڕوخسار

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
190
لە پەرچەمتایە دڵ شانەی مەکە لانەی مەشێوێنە
لەگەڵما گیانەکەم تووبی خوا ئەم جەورە مەنوێنە
خوا نەکردە نەک بگرێ هەناسەم مانگی ڕوخسارت
لەسەر ماچێ دڵی ئەم بەندە پیرەی خۆت مەڕەنجێنە
لەسەر ماچێ دڵی ئەم بەندە عاشقەی خۆت مەڕەنجێنە

نەکا بۆ خزمەتی ئەو شۆخە چووبێ دڵ ئەمان یاران
سۆراخێ کەن لە سینەمدا دەمێکە بێ سەروشوێنە
لە داوی پەرچەمی ئەو شۆخەدا زەحمەت دڵم دەربێ
سەراپا هەر شەکەنج و پێچ و تاب و حەڵقە و چینە
زەمانە مەیلی ساردە گەر لەگەڵما من نییە باکم
شوکر یارم لەگەڵما مەیلی وا گەرمایی هاوینە
قسەی عەشقی من و تۆ داستانێکە نییە وێنەی
نەوەک مەجنوون و لەیلایە نەوەک فەرهاد و شیرینە
لە پەرچەمتایە دڵ شانەی مەکە لانەی مەشێوێنە
لەگەڵما گیانەکەم تووبی خوا ئەم جەورە مەنوێنە
هۆنراوە: #کەمالی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد